

The basics
Quick facts
Intro
Danish poet
Gender:
Male
Places:
Is:
Work field:
Birth:
7 November 1949
Star sign:
The details
Biography
Introduction
نیلس ھاو (بە دانمارکی: Niles Hav) شاعیر و چیرۆکنووسی دانیمارکە لەدایکبووی ١٩٤٩یە. یەکەمین دەفتەرە شیعری خۆی بە ناوی ''ئەو خۆشییەی جەستە پێک دەھێنێت '' ساڵی ١٩٨٢. زیاتر وەک موسافیرێک دەژی و چەندین گەشتی ئەدەبیی کردووە کە دیارترینیان گەشتەکانی ئەورووپا و ئاسیا و باکوور و باشووری ئەمەریکا و ئافریقا بوون. لە شیعرەکانی ئەودا دیدێکی تەنزئامێزانە دەبینین بۆ ژیانی مرۆڤی مۆدێرن و دەوروبەرەکەی. کارەکانی بۆ چەندین زمانی جیھانی وەرگێڕدراون. تا ئێستا ٦ دەفتەرەشیعر و ٣ کۆمەڵەچیرۆکی بە چاپ گەیاندوون. خاوەنی چەندین خەڵاتی وێژەیییە. ئێستا لە کۆپنھاگن- پایتەخەتی دانیمارک، لەگەڵ ھاوسەرە پیانۆژەنەکەیدا "کرسیتینا بیورکی" ژیان بەسەر دەبات. کتێبی ''شیعر بۆ ترسنۆکەکان نییە'' بەرھەمی وەرگێڕاوی کوردیی ئەم شاعیرەیە کە ئالان پەری کوردویە بە کوردی لە ساڵی ٢٠١٦.
سەرچاوەکان
- ^ "شیعر بۆ ترسنۆکەکان نییە". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩.